Posts Tagged ‘پارتی دێمۆکراتیکی گەلان’

بۆچی کورد دەنگ بە ئەکەپە دەدات؟ کەمال چۆمانی

2015/05/18

demirtash-hdp

زۆر کەس بردنەوەی دەنگی کوردان لەلایەن پارتیی داد و گەشەپێدانەوە (ئەکەپە) لە ناوچە کوردییەکان بە شکستی پارتیی دیمۆکراتیی گەلان (هەدەپە) دادەنێن، هەندێک لەوانە پێی نیگەرانن و هەندێکیش پێی دڵخۆشن. هەوڵدەدەم وەڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە کە زۆر دۆستیش ئاراستەیان کردوم.

بەر لەوەی ئەو پرسیارە بکەیت، بگەڕێوە ساڵانی هەشتاکان لە سەردەمی بەعس دا. ژمارەی جاشەکان چەند بو و ژمارەی پێشمەرگەکان چەند بوو؟

لەوانەیە نەوەی دوای راپەڕین بیت، ئێستا لە خۆت بپرسە، حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، حزبی دێمۆکراتی کوردستان، کۆمەڵەکان و هەمو حیزبەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان، چەند پێشمەرگەیان هەیە، ئەی چەند کورد لە ریزەکانی هێزەکانی سەر بە دەوڵەت دان؟

(more…)

Advertisements