Posts Tagged ‘KRG’

200 هه‌زار تانكه‌ر نه‌وت به‌سێ ملیار دۆلار

2015/08/22

newt-qachax

ساڵانه‌ زیاتر له‌ 200 هه‌زار تانكه‌ر نه‌وت له‌باشماخ‌و په‌روێزخانه‌وه‌ ده‌برێته‌ ئێران‌و داهاته‌كه‌ی‌ زیاتر له‌سێ ملیار دۆلاره‌.

سه‌رچین ساڵح – هاووڵاتی

گواستنه‌وه‌ی‌ نه‌وت له‌هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ به‌تانكه‌ر بۆ ئێران به‌رده‌وامه‌، ساڵانه‌ له‌هه‌ردوو خاڵی‌ سنوری‌ باشماخ له‌سنوری‌ پێنجوێن‌و په‌روێزخان له‌سنوری‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان، زیاتر له‌ 200 هه‌زار تانكه‌ر نه‌وت ده‌برێته‌ ئه‌و وڵاته‌، كه‌ به‌هاكه‌یان زیاتره‌ له‌سێ ملیار دۆلار.

هاتوچۆی‌ ئه‌و تانكه‌رانه‌ چه‌ندین ساڵه‌ درێژه‌ی‌ هه‌یه‌و به‌رده‌وام چه‌ند جۆرێكی‌ نه‌وت بۆ ئێران ده‌گوازنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستا نازانرێت داهاته‌كه‌ی‌ ده‌چێته‌ خه‌زێنه‌ی‌ حكومه‌ته‌وه‌ یان نا.

تانكه‌ره‌كان كه‌ هه‌ندێكجار كاره‌ساتی‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌خوڵقێنن‌و روداوی‌ هاتوچۆی‌ گه‌وره‌ دروستده‌كه‌ن، له‌سنوری‌ باشماخ‌و په‌روێزخان به‌ریزی‌ دورودرێژ وه‌ستاون‌ و چاوه‌ڕوانی‌ رێگه‌پێدانن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بپه‌ڕنه‌وه‌ خاكی‌ ئێران.

(more…)

Advertisements

نچیروان بارزانی: به جای همه دنیا با داعش می جنگیم

2014/09/12

آسلی آیندنتاش/ روزنامه ملیت – NNSROJ
برگردان از ترکی: مسعود مناف- برگردان از کُردی: عمار گلی

هنگامی که سال گذشته از شهر هولیر/ اربیل دیدن می کردم، داخل ساختمانهای بلند، هتلهای پنج ستاره و مراکز خرید، با هر مسئول کُردی که صحبت می کردم، همه شان به من می گفتند: “به زودی اینجا را به دوبی تبدیل می کنیم”. یک سال گذشت و اکنون اقلیم کُردستان عراق مرزی به طول 1100 کیلومتر با داعش دارد. کوچه هایش خلوت شده است و سرمایه گذاران به سرعت خود را از این اقلیم دور می کنند، هتل ها هم پر شده است از گزارشگران جنگ، جاسوس و اعضای سازمان های خیریه. در کل ترس و بیم بر این منطقه سایه افکنده است.

نچیروان بارزانی شخصیتی صاحب قدرت در این اقلیم ناآرام است. عمویش مسعود بارزانی علاوه بر قدرت و جایگاه سمبلیک اش به عنوان رئیس اقلیم کُردستان، روز به روز بر نقشش در مدیریت کُردستان و تعیین سیاست خارجی این اقلیم افزوده می شود. بارزانی طی ده سال گذشته پیوند محکمی با رئیس جمهور اردوغان برقرار کرده است. آینده ترکیه و اقلیم کُردستان عراق در مسایلی همچون فروش مشترک نفت و حل مسال کُرد با پ.ک.ک، به هم گره خورده است و حتی یک دوستی استراتژیک را میان دو طرف به وجود آورده است. اما موضوع اصلی گفتگوی اینبارم با نخست وزیر نچیروان بارزانی در دفتر کارش در هولیر/ اربیل، بلایی به نام داعش است که ماه گذشته تا 22 کیلومتری شهر هولیر/اربیل پیشروی کرد. بارزانی که اکنون مورد توجه رسانه های جهان قرار گرفته است، از طریق روزنامه ملیت با ارسال یک پیام مهم، صدایش را به گوش افکار عمومی در ترکیه و جهان رساند.

(more…)

لەهاوخەباتییەوە بۆ تەخوین/ نەوشیروان مستەفا ئەمین

2013/03/16

mamcelal-noshirwan2لە رۆژانی 29-31/10/2009 دا یەكێتیی نیشتمانی لە هۆڵی تەلاری هونەری شاری سلێمانی بە ئامادەبونی 1600 كەس چوارەمین پلینۆمی بەست. هەندێ كەس، چاوەڕێی ئەوە بون لەم پلینۆمەدا پلانی چاككردنەوەی پەیوەندی حیزبەكەیان لە گەڵ خەڵك دابنێن، بەڵام دەركەوت پلینۆمەكە بۆ مەبەستێكی تر رێك خرا بو.

پێشتر قسەكانی‌ “فەخامەتی سەرۆكی كۆماری عیراق و بەڕێز سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان”‌ تاڵەبانی، كە لە پلینۆم دا دژی‌ من و هاوڕێكانم لە بزوتنەوەی‌ گۆڕان دا كردبوی، بەشێوەی‌ جیاواز بە من گەیشتبو. هەندێك لەو قسانە لە رۆژنامەكاندا بڵاوبونەوە ‌و بەر گوێی زۆر كەس كەوت. بەڵام تا ئەوكاتەی‌ قسەكان بەشێویەكی‌ فەرمی‌ بڵاونەكرانەوه، منیش وەك شتێكی‌ نەبو حسابم بۆ كردن ‌و بە توڕەبون و هەڵچونێكی‌ كاتیم لە قەڵەم دان كە پێویست نەكات وەڵام بدرێنەوە. بەڵام ئێستا كە كۆی‌ ئەو قسانە لە هەمو دەزگاكانی راگەیاندنی‌ یەكێتیدا بڵاوكرانەوە ناچارم و بە پێویستی‌ ئەزانم وەڵامی‌ زۆری‌ ئەو تۆمەتانە بدەمەوە كە‌ تاڵەبانی‌ بۆ خودی‌ خۆم و هاوڕێكانم لە بزوتنەوەی‌ گۆڕان ریزی كردوە.

لێرەدا بە راشكاوی ئەڵێم:‌ پێم ناخۆشە ئاستی‌ پەیوەندی‌ من لەگەڵ‌ تاڵەبانیدا گەیشتۆتە ئەم ئاستەی‌ وتوێژ كە هەر هەموی‌ تۆمەتباركردن و “تەخوین” ە. پێم ناخۆشە پاش 40 ساڵ لە تەمەنی‌ هاوڕێیەتی‌ و هاوخەباتی‌‌، تەنها لەبەرئەوەی‌ چیتر لە ژێر چەتری‌ یەك رێكخراودا پێكەوە كار ناكەین، بە “زمانی تەخوین” قسە لەگەڵ یەك بكەین.

(more…)