ئیفلاسی سه‌رکرده و ڕێبه‌ره عه‌ره‌بیه‌کان، له‌جه‌ماوه‌ر و خیتابی عه‌ره‌بیانه‌یاندا، بازدانێکی مێژووه به‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌کی مه‌حکه‌می بیرکردنه‌وه‌ی تاکی عه‌ره‌بدا و داماڵینی سه‌رکرده پیرۆزکراوه‌کانیانه، له‌ده‌سه‌ڵات. به‌شار ئه‌سه‌د، یه‌کێکه له‌سه‌رکرده هه‌ره لاوه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و به‌قه‌ڵغانی به‌رده‌م جه‌سته‌ی عه‌ره‌ب، دژ به ئیسرائیل ناسراوه. به‌شار ئه‌سه‌د، کوڕی دووه‌می حافز ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی کۆچکردووی سوریایه. له 11/09/1965 دا له دیمه‌شق، هاتۆته دنیاوه. خوێندنی زانکۆی له‌دیمه‌شق ده‌رباره‌ی چاو، ته‌واو کردوه و له‌ساڵی 1988 دا بووه به پزیشك له (مشفى تشرين العسكري ). پاشان له‌ساڵی 1992 تاکو ساڵی 1994 که‌ماوه‌ی 2 ساڵ ده‌کات، چۆته به‌ریتانیا و له‌له‌نده‌ن، له‌بواره‌که‌یدا، خوێندویه‌تی. به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی له به‌ریتانیا، ساڵی 1994، کراوه به سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری(الجمعية العلمية السورية للمعلوماتية).
به‌شار، وێڕای ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بی، زامانی دایکیه‌تی، فه‌ره‌نسی و ئیسپانی و ئینگلیزیش ده‌زانێت.
به‌شار، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوڕی سه‌رۆکی سوریابوو، به‌پله‌ی ئه‌فسه‌ری ملازمی پله‌یه‌ك، له‌کانونی یه‌که‌می ساڵی 1994 دا بووه به‌رپرسی به‌شی پزیشکی له‌ناو سوپادا و له‌ته‌موزی هه‌مان ساڵدا، پله‌که‌ی به‌رز کراوه‌ته‌وه بۆ نه‌قیب. له‌ته‌موزی 1995 دا کراوه‌ته ڕائید. له‌ته‌موزی 1997 دا کراوه‌به موقه‌ده‌م. له‌کانونی دووه‌می ساڵی 1999 دا کراوه به عه‌قید.
به‌شار ئه‌سه‌د، له‌پاش مردنی برا گه‌وره‌که‌ی ساڵی 2000 له‌کاره‌ساتێکی ئۆتۆمبێلدا، به‌ناوی( باسل ئه‌سه‌د) ڕاسته‌وخۆ وازی له پیشه‌که‌ی هێنا و هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا، باوکی مرد. هه‌ڵبه‌ته، به‌پێی ده‌ستوری سوریا، پێویست بوو ته‌مه‌نی سه‌رۆك، له 40 ساڵ که‌متر نه‌بێت، به‌ڵام به‌شار، ته‌نها ته‌مه‌نی 34 ساڵ و 10 مانگ بوو، بۆیه (مجلس الشعب السوري) ئه‌و خاڵه‌ی له ده‌ستوره‌که گۆڕی و کردیه 34 ساڵ. له‌گه‌ڵیشیدا، پله‌که‌یان به‌رز کرده‌وه بۆ فه‌ریق و به‌مه‌ش، بووه سه‌رۆکی سوریا.
به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌و ده‌مه‌ی له به‌ریتانیا بوو، به‌هۆی پیشه‌که‌یه‌وه، شوناسی له‌گه‌ڵ پزیشك و پسپۆڕی بواری نه‌خۆشیه‌کانی دڵ، کرد به‌ناوی (فواز الأخرس)، به‌مه‌ش، کچه‌که‌ی ناسی و له 18/12/2000 دا له‌گه‌ڵ (أسماء الاسد) ( اسماء الاخرس) ی سوننه مه‌زهه‌ب، به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بی شاری حمص، له‌دایکبووی به‌ریتانیا، ژیانی هاوسه‌ری پێك هێنا. هه‌نوکه کچ و کوڕێکی به‌ناوی( زین و که‌ریم) ی لێ هه‌ن.
به‌شار ئه‌سه‌د، له 27 حوزه‌یرانی 2000 دا، کرا به به‌رپرس و ئه‌مینی حیزبی به‌عسی سوریا و له‌ته‌موزی هه‌مان ساڵدا، بۆ سه‌رۆکی سوریا، له‌لایه‌ن هه‌مان حیزبه‌وه به‌به‌شداربوونی جه‌ماوه‌رێکی زۆر، له‌دیمه‌شق، هه‌ڵبژێردرا.
به‌شار ئه‌سه‌د، به‌هاتنی بۆ سه‌ر حوکوم، ویستی کۆمه‌ڵێك چاکسازی له‌به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا بکات، ئه‌ویش، بۆ باشترکردنی ئابووری خه‌ڵك و ووڵات. لێ نه‌یتوانی و ئه‌وه‌ی به‌ناوی به‌هاری دیمه‌شقه‌وه ده‌ستیپێکرد، به‌نابوتکردنی خۆی و گۆشه‌گیرکردنی حکومه‌ته‌که‌ی کۆتایی پێهات. چونکه، ڕاسته‌وخۆ، ڕه‌فیق حه‌ریری سه‌رۆکی لوبنانی کوشت و به‌مه‌ش، به‌ناچاری ئه‌و سوپایه‌ی له ساڵی 1975 وه له‌لوبنان بوو، دووا سه‌ربازی، له 2005 دا کشانه‌وه. له‌به‌رامبه‌ریشدا، سزای ئابوریان به‌سه‌ردا سه‌پان و وڵات توشی قه‌یرانی ئابوری هات و به‌ته‌واوی ژێرخانه‌که‌ی هه‌ڵئاوسا.
به‌شار ئه‌سه‌د، درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌ته‌کانی باوکی بوو، به‌تایبه‌ت به خه‌ڵکی کوردی دانیشتووی وڵاته‌که‌ی که ژماره‌یان به نزیکه‌ی (یه‌ك ملیۆن) مه‌زه‌نده ده‌کرێت و له10% ی کۆی دانیشتوانه‌که‌ی ده‌کات. له‌باکور و ڕۆژهه‌ڵات و باکوری ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌دا نیشته‌جێن. هه‌ڵبه‌ته، ده‌ستوری سوریا، دانی نه‌ناوه به کورده‌کاندا وه‌کو دانیشتوان و به‌کۆچه‌ریه‌کانی تورکیا، ده‌یانناسێنێت. بێجگه له‌مه‌ش، یاسای چاککردنی زه‌وی له‌و وڵاته‌دا، دژ به‌کورده‌کان پیاده‌کرد. له‌یاساکه‌دا هاتووه” هیچ کوردێك، ناتوانێت ببێته خاوه‌نی زه‌وی و خانوو و له‌سه‌ریان تاپۆ ناکرێت” به‌مه‌ش، قێزه‌ونترین سیاسه‌تی دژیان پیاده‌کرد.
وێڕای ئه‌وه‌ی، درێژه‌ی به سیاسه‌ته‌کانی باوکی‌دا، له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، دژایه‌تی و دوشمنایه‌تی ئیسرائیلیشی به‌میرات له‌باوکێوه بۆ مایه‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی کێشه‌ی به‌رزاییه‌کانی جۆلان، چاره‌سه‌ر بکات و پێی وابوو، ده‌توانێت وه‌کو کارتێکی فشار بۆ سه‌ر ئیسرائیل، بیهێڵێته‌وه.
به‌فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی، به‌شار ئه‌سه‌د، شێخ مه‌عشوق خه‌زنه‌وی، ڕابه‌ری ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی، کورد، له‌ساڵی 2004 دا فڕێنراو پاش چه‌ند ڕۆژێك ته‌رمه‌که‌یان به‌کوژراوی دۆزییه‌وه.
به‌فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی به‌شار ئه‌سه‌د، 573 سه‌ربازی کورد، له‌ڕیزه‌کانی سوپای سوریادا، شوێن‌بزر کران و پاشان به‌کوژراوی، به‌هۆی فیشه‌کێکه‌وه که‌به‌سه‌ریانه‌وه نابوون، ته‌رمه‌کانیان درانه‌وه ده‌ستی که‌س و کاریان.
به‌فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی به‌شار ئه‌سه‌د، مه‌شعه‌ل ته‌مۆ، سیاسه‌تمه‌دار و شۆڕشگێڕی کورد، له قامیشلو، له‌ڕێکه‌وتی 10/07/2011 ، له‌ناو ماڵه‌که‌ی خۆیدا، تیرۆر کرا.
به‌فه‌رمانی به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌یان خوێندکاری کورد، له‌پاش ساڵی 2006ه‌وه، خرانه به‌ندیخانه و هه‌ندێکیان له‌سێداره دران و هه‌ندێکیان تاکو ئێستاش له‌زینداندان.
له‌کاتی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌کانه‌وه، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2011 ه‌وه تاکو ئێستا، به‌فه‌رمانی سه‌ره‌کی به‌شار ئه‌سه‌د و له‌ژێر چاودێری خۆیدا، هێزه‌کانی زیاتر له 4000 که‌سی دانیشتوانی ناڕازییان کوشتووه و نزیکه‌ی 7000 که‌سیش بریندا
ر بوون و 11 هه‌زارکه‌سیش، له‌زیندانه‌کاندا ده‌ستبه‌سه‌رن. وێڕای ئه‌مه‌ش، نزیکه‌ی 1700 که‌س، تاکو ئێستا بێسه‌روشوێنن و هیچ که‌سێك نازانێت چاره‌نوسیان چی به‌سه‌ر هاتووه.
له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌شار ئه‌سه‌د و له‌ژێر ناوی به‌هاری دیمه‌شقدا، ته‌واوی کۆمپانیا و هۆکاره‌کانی به‌رهه‌مهێنان و بازرگانی و نه‌وت، خراوه‌ته ژێر کۆنترۆڵی خانه‌واده‌که‌ی خۆیه‌وه.
ماهر ئه‌سه‌دی برا بچکوکی، سه‌رۆکی لیوای تایبه‌تی (حرس الجمهوریه) و دووه‌م که‌سی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته له‌پاش خۆی. به‌فه‌رمانی، به‌شار ئه‌سه‌د، 200 کچی سوری کردووه به که‌نیزه‌کی تایبه‌تی خۆی و به‌زۆر له‌که‌سوکاریانی سه‌ندووه.
له‌پاش، سه‌ر
به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌رچه‌نده خۆی وا ده‌رده‌خات که که‌سێکی بیرکردنه‌وه مه‌ده‌نییه، به‌ڵام، باوه‌ڕی وایه، ته‌نها له‌ڕێی سه‌ربازییه‌وه ده‌توانێت گوشار بخاته سه‌ر دوشمنه‌کانی و زۆر گاریگه‌ره به کار و سیاسه‌ته‌کانی ناپلیۆن پۆناپارت. وێڕای ئه‌وه‌ی خۆی به جێگره‌وه ئیمامی عه‌لی ده‌شوبهێنێت، به‌ڵام باوه‌ڕی به ڕیزبه‌ندی ئیمامه‌کانی شیعه نییه و مه‌سه‌له‌ی کوشتنی حسێنیشی له‌لا وه‌هم و دروستکراوه. زۆر جاریش، له‌به‌رامبه‌ر وێنه‌که‌ی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌ویبیدا ده‌وه‌ستێت و پاش تێفکرین و ڕۆچوونێکی قوڵ، هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵده‌مژێت و بزه‌خه‌نه‌یه‌کی گاڵته‌ئامێزی بۆ ده‌کات.هه‌ڵدانه‌کانی ئه‌م دوواییه‌ی سوریا، به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌وڵیدا، له‌ڕێگای ئێرانه‌وه، بۆ په‌ستان خستنه سه‌ر تورکیا، که له‌م دووایانه‌دا، بووه دوشمنێکی سه‌رسه‌ختی، هێزه‌کانی په‌که‌که ڕازی بکات، بێنه ناو سوریاوه و له‌هه‌ر کاتێکدا ئه‌و پێویستی بوو، گورز له تورکیا بوه‌شێنن. هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا و له‌ژێر کاریگه‌ری ژنه‌که‌یدا، بانگهێشتنامه‌ی ئاراسته‌ی حیزبه کوردیه‌کان کرد بۆ کۆبوونه‌وه و له‌ژێر ناوی ئاشتیدا، بۆیه‌که‌م جار و له‌مێژووی سوریادا، ئاماده‌بوو مافی ئۆتۆنۆمی بدات به‌کورده‌کان، به‌ڵام ڕێك نه‌که‌وتن.
به‌شار ئه‌سه‌د، که‌سێکی ده‌م به‌پێکه‌نینی که‌م دووی ڕه‌وانبێژه. شاره‌زایه له‌بواری ووشه‌سازی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا. حه‌زی له‌شیعری عه‌ره‌بی و مۆسیقای فه‌ره‌نسییه. ئاره‌زووی به سه‌ما دێت و حه‌ز له‌وه ده‌کات هه‌میشه کچان سه‌مای بۆ بکه‌ن، به‌ڵام خۆی هه‌رگیز سه‌ما ناکات. هه‌میشه خۆی وا ده‌رده‌خات که‌سێکی ساده‌یه. هه‌ر بۆیه، زۆر جار، خۆی، منداڵه‌که‌ی به ماشێن ده‌بات بۆ خوێندنگه.
زۆر خۆر نییه، به‌ڵام حه‌ز به خواردنی شاهانه‌ی تایبه‌تی ده‌کات. شیك پۆشه و ئاره‌زووی به‌جلوبه‌رگی تایبه‌ته. جلوبه‌رگی گرانبه‌ها له‌به‌رده‌کات و هه‌ر ده‌سته‌جلێکیش ته‌نها دوو جار ده‌یپۆشێت. ئه‌و، پێی وایه، جوانترین و قۆزترین سه‌رکرده‌ی عه‌ره‌به و زۆر به باڵا و لاوێتی خۆیه‌وه ده‌نازێت.
به‌شار ئه‌سه‌د، که‌سێکی ماندوکه‌ر نییه و هه‌میشه قسه‌کانی که‌م و پوخت ده‌کاته‌وه. ڕوقایم و قسه له‌ڕووه. دره‌نگ هه‌ڵده‌چێت و که‌م ده‌شڵه‌ژێت. بڕیاری سه‌رپێیی نادات و پرس و ڕا له ڕاوێژکاره‌کانی وه‌رده‌گرێت و له‌ژێر کاریگه‌ری بیرکردنه‌وه‌کانی ژنه‌که‌یدایه.