ڕۆژپڕێس | Rojpress

هەواڵ، وتار، شێعر و پەخشان، زانیاری سەبارەت بە کوردستان

شەش هۆکار کە مێشوولە بۆلای ئێوە رادەکێشێ!

Little mosquito sucking blood on the man skin. Virus carrier and repellent concept.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی ناوەندی تەندروستی کەیڕ لە ئەمریکا، مێشوولە بوونەوەرگەلێکی زیرەکن و کەسی قوربانی خۆیان بەشێوەیەکی ئامانجدار هەڵدەبژێرن و دەچن پێوەدەدەن نەک ئەوەی تووشی هەرکەس بوون، شانسی خۆیان تاقیبکەنەوە و دوو دڵۆپە لە خوێنەکەی بمژن! بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکە ئەمانە هۆکاری ڕاکێشانی مێشوولە بۆلای ئێوەن:
 
١- باکترییەکانی پێست
دەگوترێ هەرکەس جۆرێک باکتری لەسەر پێستی هەیە کە ئیشیان پاراستنی پێست، دیاریکردنی جۆری بۆنی ئاڕەقە و خاوێنڕاگرتنی پێست و پێشگیری چوونەژووری میکڕۆب و شتی تر بۆ ناو پێستی مرۆڤە. مێشوولەکان حەزیان لە هەندێک لەو جۆرە باکتریانەیە و لە خاوەنەکەی نزیک دەبنەوە.
 
٢. گرووپی خوێن
لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە مێشوولەکان زیاتر حەزیان لە گرووپی خوێنی ئۆ-O- و پاشان بێ-Bیە. کەسانی خاوەن گرووپی خوێنی ئا-A- زۆر نیگەران مەبن کە مێشوولە کەمتر خۆیان لێدەدا.
 
٣. دیۆکسیدی کەربۆن
مێشوولە بۆنی دیۆکسیدی کەربۆن لە پەنجا میترییەوە دەناسنەوە. کەوایە ئەوانەی دیۆکیسیدی کەربۆنی زۆر لە کاتی هەناسەدانیان دەدەنە دەرەوە ئەگەری زۆرتری هەیە لە لایەن مێشوولەوە هێرشیان بکرێتەوە. ئەگەر سەرنجتان دابێ مێشوولە لەناو دارستانیشدا زۆرن. هۆکارەکەی ئەوەیە کە دارەکان دیۆکسیدی کەربۆن دەگرن تا ئۆکسیژێن بەرهەم بهێنن. کەسانی قەڵەو، زیاتر هەناسە دەدەن و زیاتر دیۆکسیدی کەربۆن دەدەنە دەر. کەوایە ئەوان زیاتر لە مەترسیدان. بە پانکەیەک دەکرێ ڕێگەی دیۆکسیدی کەربۆنەوە لەخۆ دووربکەنەوە و مێشوولەی پێ فریوبدەن!
 
٤. گەرما
مێشوولە زیاتر بەو شوێنانە وەدەدەن کە لە گەرمترن. یانی ڕەگەکانی خوێن لە پێست نزیکترن. مەسەلەن ناوچاوان، مل، قۆڵ، گوێزینگ و … مێشوولە وەک مووشەکە زیرەکەکان وان کە دەتوانن گەرمترین شوێنی جەستەی مرۆڤ بدۆزنەوە و پێییوەدەن! دایپۆشن چارەسەر دەبێ!
 
٥. ژنانی دووگیان/حامیلە زیاتر لە ژنانی تر دەکەونە بەر هێرشی مێشوولە. بەم هۆیە کە ئەوان زیاتر هەناسەدەدەن و دیۆکسیدی کەربۆن بەرهەم دێنن و جەستەیان گەرمترە.
 
٦. ئاڕەقە
ئەسید لاکتیک یەکێک لە پێکهێنەرەکانی ئاڕەقەی مرۆڤە. ئەسید لاکتیک باکتری زیتر بەخۆیەوە سەرقاڵ دەکا و باکترین زیاتریش مێشوولەی زیاتر بەرەو خۆیان ڕادەکێشن. کەوایە زوو زوو بچنە حەمام تا مێشوولە کەمتر پێتان وەدا.

لێدوانێک بنووسە

Information

This entry was posted on 2017-07-28 by in کوردی-Kurdish and tagged .

ڕێنیشاندەر