یاره ژیکه‌ڵانه‌که‌م! گوڵم!
به هه‌ر نیگایێ، مه‌وجی چاوه مه‌سته کانت،
ده‌چێته ناو دڵم ! هه‌ر به گوێی دڵم!
گوێ ده‌گرمه گرفه گرفی شیعره ئاگرینه‌که‌ت.
شیعره ڕێک و پێکه‌که‌ی به تاو و تینه‌که‌ت!
هه‌ر به چاوی دڵ ده‌ڕوانمه دیمه‌نی ئه‌وینه‌که‌ت!
تۆ ئه‌وینمی!
ڕێک و پێک ترینه شیعری ئێسته هه‌ڵنه‌به‌ستراوی ژینمی!
تۆ!
هه‌ڵۆی خه‌یاڵی هه‌ڵفڕینمی!
هه‌ر ده‌که‌ومه سه‌ر هه‌وا، به هه‌ڵفڕینه‌که‌ت!
به جازیبه‌ی ڕه‌وه‌ندی تێپه‌ڕینه‌که‌ت!
به شیعری باڵی چه‌نده ڕه‌نگی تاوسی خه‌یاڵ بو خوێندنه‌وه‌ی سروودی مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت
دە لاده لاده لاده لا له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت!
خۆشه‌ویسته‌که‌م!
عه‌زیزه‌که‌م!
گه‌زیزه‌که‌م!
تاقه ڕۆڵه جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی به‌هاری کورت!
ڕۆڵه خۆشه‌ویسته‌که‌ی ته‌لان و کێو و چه‌م!
تۆ!
هه‌زرا ئایه‌تی، له کانیاوی پڕ له ئاو و خیزه‌که‌م!
له کاتی تونییایه‌تی، له چه‌شنی بیری به‌رزه‌فر، بێ سنوور و بێ نیهایه‌تی
تۆ!
قیامه‌تی!
دڵستێن و دڵڕفێن و خه‌و ڕه‌وێنمی! تۆ!
ته‌واونوێنی عه‌شقی پاک و خه‌م ڕه‌وێنمی!
تۆ!
په‌ل و نه‌مام ڕاوه‌شێنی باخی باده هێنمی!
تێکه‌ڵاوی گوشت و پێست و ئێسک و خوێنمی!
خوێنی خوێنه‌که‌م!
هیچ وه‌بیرته ئه‌وده‌مه‌ی
که که‌وتمه جه‌غزی که‌سکه که‌سکی چاوه مه‌سته که‌سکه‌کانی پڕ له سیحر و جوانی تۆ؟
بوومه مه‌ستی مه‌ست و سێحری سێحری چاوه مه‌سته‌کانی تۆ؟
ده‌ستی خۆم بڕی به به‌ژنی باڵی شیعری ئاڵی ته‌م نیشانی تۆ.
بۆیه کورته ده‌ستی ئه‌من و خوێن ده‌بارێ هه‌ر له هه‌وری عاسمانی تۆ.
جوانه بووکه‌که!
هه‌ر هه‌نووکه ده‌مهه‌وێ که بێمه جێی ژوانی تۆ.
مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت
لاده لاده لاده لاده له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت!
ها… ترووسکه‌که‌م!
جامی دڵ پڕی شه‌ڕابی شه‌وقی شیعری شه‌و شه‌وه به‌و نیگایه پاکه مه‌نده‌یه‌ت
وه‌سوه‌سه‌ی دڵی پڕم هه‌لا هه‌لاکه،
ببیه شیعره‌که‌م!
ببیه شیعره‌که‌م تاکه ڕۆشنایی خاته هه‌وری دڵ برووسکه‌که‌ت.
تا ڕه‌ها بی گوڵپه‌ڕی خه‌یاڵی ناسکی تاسکه تاسکی ئاسکی باسکی بسکه‌که‌ت.
لاده لاده لاده لاده له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت شەو تەرینەکەم
لایکلایک