ڕۆژپڕێس | Rojpress

هەواڵ، وتار، شێعر و پەخشان، زانیاری سەبارەت بە کوردستان

هەر کورد بویین و هەر کورد ئەبین/ ئیبراهیم ئەحمەد

داگیرکەری دڵ پڕ لە قین
دڕندەی بێ ویژدان و دین
گەر قەندیل و ئاگری و شیرین
…یەکسان کەی لەگەڵ رووی زەمین
ناتوانی واکەی کورد نەبین
هەر کورد بوین و
هەر کورد ئەبین
لە پێش ئاگر پەرستی دا
لە پێش موسوڵمانێتی دا
لە دیلی و لە سەربەستی دا
هەر کورد بوین و
هەر کورد ئەبین
نە عەرەبم نە ئێرانیم
نە تورکێکی شاخستانیم
نەك من هەر خۆم. مێژووش ئەڵێ
کە کوردم و کوردستانیم
نە نەنگی یە و نە پیاوەتی
جیاوازی نەتەوایەتی
بڕیارە و مێژوو داویەتی
کە کورد بین و
هەر کورد ئەبین
گەلان هەموو برای منن
هەر زۆردارانم دوژمنن
خەبات و چاڵاکی ئەوان
بۆ من هیوایە و پشتیوان
وورە و پەندیان لێ وەردەگرم
هاو خەباتیانم تا دەمرم
داوای وڵاتی کەس ناکەم
پەنجە بۆ مافی کەس نابەم
بۆ مافی گەل و خاکەکەم
هەتا ماوم خەبات ئەکەم
نیازی خەباتمان شەڕ نیە
دەست خستنەوەی ئازادیە
بەڵام کە نرخی ئازادی
مردن بێ، ئەمرین لە پێناوی

لێدوانێک بنووسە