ڕۆژپڕێس | Rojpress

هەواڵ، وتار، شێعر و پەخشان، زانیاری سەبارەت بە کوردستان

دیوار – شێرکۆ بێکەس

من نام دیوارە
کەوتوومە سەر شەقامێکی گشتی
بە درێژایی بێزاری درێژم و
بە بەرزی تووڕە بوونیش بەرز!

هەرچی دروشمەکانە
بە مندا هەڵئەواسرێن
هەرچی پۆستەرەکانە لە من ئەدرێن.
لە سەد دروشم یەکێکی تیا نییە
شتێکم فێر بکات!
لە سەد پۆستەر یەکێکی تیا نییە
دڵم خۆش کات!

هەر دوێنێ بوو
لە “سەر”مەوە تا کەڵەموستی پێم
دروشمێکیان پیا هەڵواسیم
کە خوێندمەوە
شەرم تەرێقی کردمەوە
من دیواری وڵاتێ بم
درۆی کەتە و گەورەی وەهای
پیا هەڵواسرێ!

لە کتێبی | #ئێستاکچێکنیشتمانمە
هۆنراوە و خوێندنەوە مامۆستا | #شێرکۆبێکەس مۆنتاژ و ئامادەکردن | #خالیدگرافیک

لێدوانێک بنووسە